سەردێڕ:

موقتەدا سەدر لیژنەیەكى بۆ دۆزینەوەى سەرکردەیەکى ونبوو پێکهێنا

PM:11:16:12/09/2021

6740 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، لیژنەیەکی بۆ گەڕان و بەدواداچوون بۆ زانینی چارەنووسی موسا سەدر، یەکێك لە سەرکردەکانی رەوتەکەی پێکهێناوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، لیژنەیەکیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی سەرکردەی ونبوو موسا سەدر پێکهێناوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ناوی ئەو کەسانەی کە لە لیژنەکەدان ئاشکرا نەکراوە و بەمزووانە دەست بە کارەکانیان دەکەن.













گەلەری