سەردێڕ:

ریزبەندی پاسپۆرتەکانی جیهان بۆ ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە، بزانە عێراق پلە چەندە؟

PM:06:11:11/09/2021

36816 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی هێنلی ئاند پارتنەرزی سویسری ریزبەندی پاسپۆرتەکانی لەسەر ئاستی جیهان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پاسپۆرتی ژاپۆن، پلەی یەکەم و سەنگاپۆرە دووەم و ئەمریکا و بەریتانیا پلەی حەوتەم و عێراقیش پلەی پێش کۆتایی گرتووە.


ماڵپەڕەکە ئامارەکانی پاسپۆڕتی بۆ نۆ مانگی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و پاسپۆرتی ژاپۆن لە پلەی یەکەمدایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ریزبەندیەکە لەسەر بنەمای پێدانی ڤیزە بەبێ بەرامبەر کە یابان ١٩٣ ڤیزەی پێدەدرێت لەسەر ئاستی جیهاندا، دوابەدوای ئەویش سەنگاپورە ١٩٢ و ئەڵمانیاش ١٩١ ڤیزە وەردەگرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئیماڕات لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی باشترین پاسپۆرتی هەیە کە توانای بەدەستهێنانی ١٧٥ ڤیزەی بێ بەرامبەری هەیە و لەدوای ئەویش قەتەرە ٩٧ و بەحرەین ٨٣ و سعودیە ٧٩ ڤیزە بەدەستدەهێنێت.

باسی لەوەشکردووە، لەکۆی ١١٦ پاسپۆرت، عێراق پلەی ١١٥ و پێش کۆتایی گرتووە و پێش ئەفغانستان کەوتووە.













گەلەری