سەردێڕ:

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئیسلامەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

PM:05:21:11/09/2021

25116 جار خوێندراوەتەوە

لە وتارێکیدا بۆ یادی بیست ساڵەی ھێرشە تێرۆریستییەکانی ١١ ی سێپتەمبەری ٢٠٠١، جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەو توندڕەوانەی ھێرشیان کردە سەر وڵاتەکەی و نزیکەی سێ ھەزار کەسیان کوشت نوێنەرایەتی ئایینی ئیسلام ناکەن".


لە وتارێکی تەلەفزیۆنییە تۆمارکراوەکەیدا کە ئەمڕۆ ھەینی بڵاویکردەوە، وتی، "دوای یانزەی سێپتەمبەر، شایەتی بینینی ھێزی تاریکی سرووشتی مرۆڤ بووین: ترس و کینە و توندوتیژی بەرامبەر موسڵمانە ئەمریکییەکان کە شوێنکەوتووی ڕاستەقینە و باوەڕداری ئایینێکی ئاشتیخوازان."
ئەمڕۆش، لەکاتی ساڵیادی ڕۆژی یانزەی سێپتەمبەردا؛ بایدن و ھاوسەرەکەی ماسکی ڕەشییان پۆشیبوو لە نیویۆرک بەشداری ڕێورەسمی یادکردنەوەی ھێرشەکانیان کرد لە نزیک ئەو شوێنەی کە پێشتر تاوەرەکانی بازرگانی جیھانی لێبوون. 
پێش بایدنیش، سەرۆکانی دیکەی ئەمەریکا بە ھەمان شێوە ئیسلامییان بە "ئاینی ئاشتی" وەسفکردووە.
ھاوکات، سەرۆکی پێشوو جۆرج دەبلیو بۆش چەند ڕۆژێک دوای ھێرشەکان لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ ئەمریکییەکان وتی، " رووخساری تیرۆر باوەڕی ڕاستەقینەی ئیسلام نییە، ئیسلام تەنیا ئەوە نییە، ئیسلام ئاشتییە، ئەم تێرۆریستانە نوێنەرایەتی ئاشتی ناکەن، نوێنەرایەتی بەدکاری و شەڕ دەکەن."
لەسەر لە بەیانی رۆژی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١، چوار تیمی سەر بە گرووپی چەکداری قاعیدە کە لە ١٩ کەس پێکھاتبوون، ھەستان بە رفاندن و دەستبەسەرداگرتنی چوار فڕۆکەی نەفەرھەڵگر و لەھێرشێکی خۆکوژیدا بەکاریانھێنا، دوو لەو فڕۆکانەش، خۆیان کێشا بە باڵەخانەکانی بازرگانی جیھانیدا و دەیان ھەزار کەس کوژران و برینداربوون.













گەلەری