سەردێڕ:

لەبارەى هاتنى برنجێکى زۆر سایلۆکان ئاگادار دەکرێنەوە

AM:09:02:11/09/2021

27224 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی بڕیارى چاککردنەوەی سەرجەمی سایلۆکانى لەسەرانسەری عێراق راگەیاند، ئاماژەی بەکردنەوەی دوو سایلۆی نوێدا لە ئەمساڵدا بە تایبەتمەندی نوێوە لە شەترە و کەربەلا.


محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، کۆگاکانی خۆراک لەبەغدا و پارێزگاکان بە بڕێکی زۆر کەلوپەلی خۆراکی دابین دەکەن، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی پێداویستی خۆراکی لەجاری داهاتوودا بەشێوەیەکی تەواو و گەیشتنی سەرجەمی ماددەکان بۆ ئەو کۆگایانە ئەو بڕیارەیان داوە.

باسی لەوەشکردووە، کەشتییەک بە ٣٣ هەزار تۆن برنجی ئەرجیوانیەوە گەیشتوەتە بەندەری ئوم قەسر، ئەوانی تریش بە دوای یەکدا دەگەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو پێداویستیەکان نمونەیان لێوەرگیراوە و لە تاقیگەدا پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە بەمەستی دڵنیابوونەوە لە کوالێتیەکەی و ئەو پشکنینەش لەهەموو کۆگاکان بەردەستە و سەبەتەی خۆراکیش جێبەجێکراوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، وەزارەت بەڵێنی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەى سەرجەم سایلۆکانی داوە بۆ ئامادەکاری وەرگرتنی خۆراك لە وەزری زستاندا و بەتایبەت لە مانگی کانوونی یەکەم و دووەمدا.

راشیگەیاند، دوو سایلۆی دیکە لە کەربەلا و شەترە دەکرێنەوە کە توانای وەرگرتنی ٣٠ هەزار تۆن پێداویستی خۆراکییان هەیە و تێچووی هەریەکێکیان ١٠ بۆ ١٢ ملیار دینار عێراقییە.













گەلەری