سەردێڕ:

ترەمپ دەبێتە کۆمێنتاری وەرزشی

PM:06:19:10/09/2021

5716 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دوای رۆیشتنی لە کۆشکی سپی و دەستبەرداربوونی دەسەڵاتی دەبێتە کۆمێنتاری وەرزشی بۆ یەکێك لە یاریەکانی بۆکسێن.


ئاماژەیان بەوەشداوە، بڕیاڕە سەرۆکی ئەمریکا و کوڕەکەی رۆژی شەممەی داهاتوو کۆمێنتاری یاری بۆکسێنی نێوان ئیڤاندەر هۆلیفیڵد و ڤیتۆر بلفۆرت بکات و لە تەلەفزیۆنەکان پەخش بکرێت و لە مۆبایلە زیرەکەکانیش بەردەستبێت.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، یاریەکە لە هۆڵیود لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بەرێوەدەچێت و کەناڵی فایت تی ڤی ئەرکی پەخشکردنەکەی گرتووەتە ئەستۆ.

دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ''من حەزم لە شەڕکەری باشە و شەڕی مەزنم خۆشدەوێت، من چاوەڕوانی شەوی شەممە دەکەم و بیرۆکە و بیرکردنەوەم لەگەڵ ئێوەدا لە ناو مەیدانەکەدا هاوبەش دەکەم، نامەوێت ئەم بۆنە تایبەتەم لە دەست بچێبت."

ترەمپ مێژوویەکی پێشوەختی هەیە لەگەڵ بۆکسێندا و بەتایبەت دوای میوانداریکردن و بەرزکردنەوەی چەندین کارتی شەڕ لە ماوەی چەند ساڵێکدا، زۆربەی گازینۆکانی شاری ئەتڵەنتای ویلایەتی نیوجێرسی ترەمپ خاوەنداریەتیان دەکات، لە ٢٠ەمین ساڵیادی هێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر دەیەوێت ئەو بۆنەیە بەرێوەببات وەکو کۆمێنیارێك.

لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو، کە تیایدا دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن رکابەری سەرەکی بوون و لە ئەنجامیشدا جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکە سەرکەوتوو بوو و بووە ٤٦ـەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە.

دۆناڵد ترەمپ چل و پێنجەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بوو لەساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٠.













گەلەری