سەردێڕ:

پاش ١٣ مانگ؛ حکومەتی نوێی لوبنان پێکهێنرا

PM:03:37:10/09/2021

2688 جار خوێندراوەتەوە

کۆشكی سەرۆکایەتی لوبنان بڵاویکردەوە، میشال عەون سەرۆکی ئەو وڵاتە، مەرسومی پێکهێنانی حکومەتی نوێی بە سەرۆکایەتی نەجیب میقاتی واژۆکرد و کابینەکە لە وەزیر ٢٤ پێکهێنرا.


میدیاکان ئاماژە بەوەدەکەن، پێکهێنانی حکومەتی نوێ دوای تێپەڕبوونی ١٣ مانگ بەسەر دەست لەکارکێشانەوەی حەسان دیاب سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان بووە.

نەجیب میقاتی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا، دوای ئەوەی سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی پێشووتری لوبنان، پۆزشی بۆ پێکهێنانی حکومەت هێنایەوە و گرفت کەوتە نێوانی و سەرۆکی وڵاتەوە.

ناوی وەزیرەکانی کابینەکە، وەلید فەیاز وەزیری وزە، عەبدوڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوە، هێنری خوری وەزیری داد، بەسام مەولودی وەزیری ناوخۆ، یوسف خەلیل وەزیری دارایی، فیراس ئەبیەز وەزیری تەندروستی، عەلی حەمیە وەزیری ئاوەدانکردن و گواستنەوە، عەباس حاج حەسەن وەزیری کشتوکاڵ، محەمەد مورتەزا وەزیری رۆشنبیری، مستەفا بیرو وەزیری کار، عەباس حەلەبەی وەزیری پەروەردە، عیسام شەرەفەدین وەزیری کۆچ و کۆچبەران، ناسر یاسین وەزیری ژینگە، جۆنی قەرم وەزیری پەیوەندیەکان، جۆرج قەرداحی وەزیری راگەیاندن، مۆریس سەلیم وەزیری بەرگری، جۆرج کڵاس وەزیری وەرزش و لاوان، جۆرج دبالیان وەزیری پیشەسازی.

لە ئێستادا نەجیب میقاتی ئەندامى پەرلەمانە و پێشتر لە ساڵەکانی ٢٠٠٥-٢٠١١ سەرۆکوەزیرانی لوبنان بووە.

لە ١٠ی ئابی ساڵی رابردوودا و دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت، حکومەتی لوبنان لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا دەستی لەکارکێشایەوە و لەو کاتەشەوە تاوەکو ئێستا چەند کەسێک بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردراون، بەڵام یان رێکنەکەوتوون یانیش سەرکەوتوو نەبوون.













گەلەری