سەردێڕ:

زانیاری دزەپێکراو لەبارەی ئایفۆن ١٣ـەوە

PM:01:54:10/09/2021

16928 جار خوێندراوەتەوە

هەندێك لە راپۆرتەکان زانیاری شۆککەریان بڵاوکردووەتەوە لەبارەی مۆبایلی "ئایفۆن ١٣"ی نوێوە، کە وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا نمایشبکرێت.


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیك ئاشكراکراوە، واچاوەڕوان دەکرێت ئایفۆن ١٣ گرانتربێت لە مۆدێلی پێشخۆی کە ئایفۆن ١٢یە، چونکە ئەپڵ هەوڵیداوە تێچووی ئەم مۆبایلە زیاتر بکات بەڕاددەی %٢٠ ئەمەش بۆ ئەو تەکنیکە بەرەوپێشچووانەی کە لە مۆبایلەکەدا زیاد کراون.

ئەمەش لە کاتێکدا کە بە وردی لە راپۆرتەکەدا نرخی ئایفۆن ١٣ دیاری نەکراوە بەڵام شیکەرەوەکانی تەکنەلۆژیا پێیان وایە کە نرخەکەی لە ٧٩٩ دۆلاری ئەمریکییەوە دەست پێدەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئایفۆن ١٢ گەورەترین قازانجی ساڵانەی بەدەستهێنا لە مێژووی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییەدا.

هەروەها کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی رایگەیاندووە کە لە ١٤ی ئەیلولدا کۆمەڵەیەکی نوێ لە ئایفۆن ١٣ ئاشكرادەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە کۆمپانیای ئەپڵ واڕاهاتووە کە لە مانگی ئەیلولدا نوێترین مۆبایلەکانی ئاشكرا بکات.

هەر لە هەفتەی رابردووشدا هەندێك لە راپۆرتە هەواڵییەکان ئاماژەیان بەوەداوە کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریداوە واز لە تایبەتمەندی جێپەنجە بهێنێت لە ئایفۆن ١٣دا، کە تایبەتمەندییەکە بۆ کردنەوەی قفڵی مۆبایلەکە.

ئەمەش بەو مەبەستەیە کە وردە وردە کۆمپانیاکە کۆتایی بە تایبەتمەندی جێپەنجە بهێنێت و لەمەودا تایبەتمەندی ناسینەوەی روخسار لە هەموو مۆبایلەکانیدا زیاد بکات.













گەلەری