سەردێڕ:

هەفتەی داهاتوو کازمی سەردانی ئێران دەکات

PM:07:11:09/09/2021

3628 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی ئێران دەکات.


ماڵپەڕی روسیا تودەی لە زاری چاوگێکی ئاگاداری عێراقییەوە بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی ئێران دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، کازمی چاوی بە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران دەکەوێت و کۆدەبنەوە.

چاوگەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دۆسییەکانی دووبارە ناردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە دیارترین ئەو دۆسییانەن کە مستەفا کازمی و ئیبراهیم رەئیسی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکەن.

لە ماوەی رابردوودا، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەریەک لە وڵاتی ئیمارات و کوەیتی کرد و لە کۆتایی مانگی ئابدا لوتکەی هەرێمی بۆ بوژاندنەوەی ئابوری و بازرگانی عێراق و سەقامگیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری بەغدای پاییەختی عێراق بە ئامادەبوونی تورکیا و ئێران و ئیمارات و سعودییە و کوەیت و فەرەنسا و نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەچوو.

كـ. ئـ








گەلەری