سەردێڕ:

پیاوێك دوای سێ ساڵ لە راگەیاندنی مردنی دەگەڕێتەوە ژیان

PM:04:14:09/09/2021

11388 جار خوێندراوەتەوە

میدیا ناوخۆییەکانی سوریا بڵاویانکردەوە، پیاوێك لە نەخۆشخانەی ئیبن خەلدونی ناوچەی حەما بە زیندوویى دۆزرایەوە دوای ئەوەی سێ ساڵ لەمەوبەر کەسوکارەکەى هەواڵی مردنیان راگەیاندبوو.


د.محەمەد باسم حایک، بەرێوبەری نەخۆشخانەکە بە رۆژنامەى (وەتەن)ى وتووە"نەخۆشێکى تەمەن ٤٠ ساڵان وەکو نەناسراوێك لە ناوچە دێهاتیەکانی حەما دۆزراوەتەوە و پۆلیس هێناویەتیە نەخۆشخانە".

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو نەخۆشە لە مانگی شوباتی ٢٠١٨ لەنەخۆشخانەکەدا خەوێنراوە و دوای ئەوە پشکنینی بۆ کرا، دەرکەوت ئەو نەخۆشە بەدەست حاڵەتی لەبیرچوونەوە دەناڵێنێت و دوای ماوەیەك لە وەرگرتنی چارەسەر و جێگربوونی باری تەندروستی بەرەوباشی دەڕۆیشت.

باسی لەوەشکردووە، دوای باشبوونی باری دەروونی و وەرگرتنی چەند زانیارییەك لەبارەى شوێنی نیشتەجێبوونی ، هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی کاروباری نەخۆش و تیمی چارەسەری پزیشکی، توانرا پەیوەندی بە خەڵکی ناوچەکەوە لەرێگەی تۆڕەکۆمەڵاتیەکانەوە بکرێت و ناونیشانی تەواوی نیشتەجێبوونی بدۆزرێتەوە.

راشیگەیاندووە، کەسوکاری نەخۆشەکە هاتوون بۆ دیدەنی نەخۆشەکەیان و تووشی جۆرێك لە شۆكبوون، چونکە رۆڵەکەیان بە مردوو دانابوو.













گەلەری