سەردێڕ:

ئەمریکا: لە سوریا گروپێکی چەکداری نزیک لە سوپای پاسدارانمان کردووەتە ئامانج

AM:10:57:24/03/2023

3624 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە حەسەکە بە درۆن هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان و لە ئەنجامدا بەڵێندەرێکیان کوژراوە و پێنج سەربازیشیان برینداربوون. دەشڵێت، "لەبەرامبەر ئەو هێرشەدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپێکی چەکداری نزیک لە سوپای پاسدارانیان کردووەتە ئامانج".


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "کاتژمێر ١:٣٨خولەک بەدرۆن هێرشکراوەتەسەر هێزەکانمان لە حەسەکە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، بەوهۆیەشەوە بەڵێندەرێکمان کوژراوە و پێنج سەربازی دیکەش برینداربون".

دەشڵێت، سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی هاوپەیمانان لە عێراق.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی بۆردومانی بنکە سەربازیەکەی واشنتنی لە حەسەکە کردوە، ئێرانی بووە.

هەروەها، لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشدا، هێرشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سوپای پاسدارانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

دەشڵێت، ئەو هێرشانە وەک وڵامێک بۆ هێرشەکەی دوێنێ پێنجشەممە ئەنجامدراون، کە گروپە چەکدارە نزیکەکانی لە سوپای پاسدارانی ئێرانی کردووەتە ئامانج.

وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کرد، هێرشە وردەکانیان بە مەبەستی پاراستن و بەرگریکردنە لە کارمەندانی ئەمریکایە.













گەلەری