دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. دەشڵێت، "لە رۆژی یەکشممەوە تا رۆژی سێشەممە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی چەند پلەیەک نزمدەبنەوە".
دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات دەبێتە هەوری تەواو و بەراورد بە رۆژی رابردوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ شەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم هەوری تەواودەبێت و ئەگەری
هەیە باران ببارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵدا بێت و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە
بەرزبوونەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رۆژی
یەکشممەی هەفتەی داهاتوو بارانبارین بە شێوەی نمەباران بەردەوام دەبێت و دواتر دەگۆڕێت
بۆ بارانی مامناوەند لە رۆژی دووشەممەش بارانی بە لێزمە دەبارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵ
دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
باسی لەوەشکرد، لە رۆژی سێشەممە
لە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم شەپۆلی بارانبارین هێواش دەبێتەوە و تەنها نمەباران دەبارێت
و دووبارە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمای
پارێزگاکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت:
لە پارێزگای هەولێر نزمترین
پلەی گەرما ١١ی سەدی و بەرزترین پلەش ٢٤ پلەی سەدی دەبێت. لە پارێزگای سلێمانیش نزمترین
پلەی گەرما ١١ پلەی سەدی و بەرزترین پلەش ٢٣ پلەی سەدی دەبێت. هەروەها، لە
پارێزگای دهۆک نزمترین پلەی گەرما ١١ پلەی سەدی و بەرزترین پلەش ٢٤ پلەی سەدی
دەبێت.
ئـ - ع