سەردێڕ:

دوو بوومەلەرزە لە رۆژهەڵات و باکوری کوردستان روویاندا

AM:08:39:24/03/2023

15004 جار خوێندراوەتەوە

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرە بە گوڕی ٥.٤ و ی ٤.٩ پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان و شاری مەرەشی باکوری کوردستانیدا و تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمارنەکراوە.


ناوەندی بوومەلەرزەزانی جیهانی رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەی ورمێی لە باکوری رۆژئاوای ئێران نزیک لە سنووری تورکیای داوە.

وتیشی، تا ئێستا نازانرێت کە ئایا بوومەلەرزەکە زیانی ماددی و گیانی هەبووە یاخود نا.

لەلایەکی دیکەوە ناوەندی ئەوروپای ناوەڕاست بۆ بوومەلەرزەزانی ناسراو بە "EMSC" رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ پلە بە پێوەری رێختەر لە شاری مەرەش لە باکوری کوردستان روویداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر ٣:٣٩ی بەرەبەیان بووە و بە قوڵایی ٥ کیلۆمەتر بووە لە دووری نۆ کیلۆمەتر لە باشوری رۆژئاوای شاری کۆکسون روویداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رێکەوتی ٦ی مانگی شوباتی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦ پلەی رێختەر چەندین ناوچەی تورکیا و باکوری کوردستان و سوریا و رۆژئاوای کوردستانی هەژاند بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس گیانیان لە دەستدا و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.



ئـ - ع













گەلەری