سەردێڕ:

بەهۆى نوسینى کۆمێنتێک پیاوێک ژنەکەى تەڵاقدا

PM:05:35:05/09/2021

68832 جار خوێندراوەتەوە

له‌ ميديا عەرەبییەکان رووداوێكی سه‌یری جیابوونه‌وه‌ی دوو هاوسه‌ر بڵاوكرایه‌وه‌،‌ ژنێكی ئوردنی بەهۆی نوسینی كۆمێنتێك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی بووەته‌ هۆی توڕه‌بوونی مێردەکەیی‌ و ده‌ستبه‌جێ لێی جیابووه‌ته‌وه‌.


میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەسەر نووسینى کۆمێنتێک لەسەر وێنەیەکى کۆنى مێردەکەى، پیاوێک ژنەکەى تەڵاقداوە و لێى جیابووەتەوە.

بەگوێرەى هەواڵی میدیا عەرەبییەکان وچالاکوانە ئەردەنییەکان، ژنێک لە عەمانی پایتەختی ئوردن، له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک كۆمێنتی ‌بۆ وێنه‌یه‌كی كۆنی هاوسه‌ره‌كه‌ی نوسیوە کە بەرواری وێنەکە بۆ ساڵی ٢٠١٠ دەگەڕێتەوە، ژنەکەی نوسیوێتی، ئێمە ساڵێکە هاوسەرگیریمانکردوە، ئه‌گه‌ر زووتر ئه‌و وێنه‌یه‌م ببینیایە، هاوسه‌رگیرییه‌كه‌مان دواده‌خست.

ئه‌مه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی توڕه‌ كردووه‌ وبە سوکایەتیکردن لێکیداوەتەوە و بەهۆی ئەو کۆمێنتەشەوە چەندین کۆمێنتی گاڵتەئامێزی دیکەی بۆ هاتوه و ئەویش كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ژنه‌كه‌ی ده‌بڕیوه ودەستبەجێ بڕیاری جیابونەوەی داوە‌.













گەلەری