سەردێڕ:

سوپای هاوپەیمانی دیموکراسی نیشتیمانی میانمار گیانلەدەستدانی چەند سەربازێکی وڵاتەکەی راگەیاند

PM:12:50:04/09/2021

2336 جار خوێندراوەتەوە

سوپای هاوپەیمانی دیموکراسی نیشتیمانی میانمار، کە یەکێکە لە گروپە چەکدارەکانی دژ بە کودەتا لەو وڵاتە، گیانلەدەستدانی ٢٣ سەربازی حکوومەتی وڵاتەکەی راگەیاند.


ماڵپەڕی هیندو لەزاری وتەبێژی سوپای نیشتیمانی میانمارەوە بڵاویکردەوە، ٢٣ سەربازی حکومەتی ئەو وڵاتە لەسەر سنوری چین گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆتایی مانگی ئابی رابردوو تاوەکو سەرتای ئەم مانگە هەشت سەربازی حکومەت و سەربازێکی گروپەکەیان گیانی لە پێکدادانەکاندا گیانی لەدەستداوە.

میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، کاتێك سەربازانی حکومەت ویستویان بنکەیەکی سوپای هاوپەیمانی نیشتیمانی کۆنترۆڵ بکەن پێکدادان روویداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە هەشتی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، گروپی سیاسیەکان بانگەشەی ساختەکاریەکان دەکرد لە هەڵبژاردنەکان و لە ١ی شوباتی ئەمساڵ، سوپا کودەتای بەسەر سەرۆکی وڵاتدا گرت و دووریخستەوە.

سوپای میانمار، وەزیری دەرەوە و ئاونگ سان سوو چی، سەرکردەی وڵاتەکە و ژمارەیەکی زۆری بەرپرس و کادیری پارتی دەسەڵاتداری دەستگیرکرد و باری نائاسایی بۆ ماوەی ساڵێک راگەیاند.

رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا ئیدانەی کودەتاکەیان کرد و وەک کاردانەوەیەکیش بڕیاریاندا سزا بەسەر حکومەتی ئەو وڵاتەدا بسەپێنن.

لە لایەکی دیکەشەوە خەڵکی مەدەنی میانمار لە ٦ی شوباتی ئەمساڵدا، خۆپیشاندانیان بۆ گەڕاندنەوەی دیموکراسی دەستپێکرد، تا ئێستاش بەھۆی رێگریی توندی پۆلیسەوە هەزار و شەش خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری