سەردێڕ:

ئایا سبەی وەزیری دەرەوەی روسیا دێتە هەرێم؟

PM:11:22:05/02/2023

4116 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی روسیا لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق سەردانی هەرێم ناکات و تەنها سەردانی بەغدای کردووە.


عومەر بەرزنجی بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شاندی روسیا کە لە چەند بەرپرسێکی ئەو وڵاتە و چەند گەورە کۆمپانیایەکی بواری غازی روسی پێکهاتووە و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەرپەرشتی دەکات سەردانی هەرێم ناکات.

ئەمڕۆ شاندی روسیا بە سەرپەرشتی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و وەزیری دەرەوە کۆبووەوە و باس لە گرنگی پەیوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا و دۆسیەی نەوت وزە کرا.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، ئامانجی ئەم سەردانەی شاندی روسیا بۆ دووپاتکردنەوەی دەروازەی کراوەی عێراقە بە رووی هەموو هاوبەشەکانی و گرنگی پەیوەندییە ستراتیجییەکان لەگەڵ لایەنی روسی لە پەرەپێدانی وەربەرهێنان و ئابوری بە تایبەتی لە کەیسەکانی وزەدا و وتیشی، "هەردوولا لەبارەی کەیسەکانی گەشەپێدانی سەرجەم کەرتەکان گفتوگۆ دەکەن."

سەحاف ئاشکراشیکرد، سەردانی شاندی روسیا بۆ عێراق لە پێناو توێژینەوەیە لەسەر گرنگترین بەرەوپێشچوونەکانی ئاستی ناوچەکە و رابەرایەتی تێڕوانینی هاوبەش و دۆزینەوەی لێکچوونی سەرەکی نێوان هەردوولا لە گرنگترین ئاڵنگارییەکان کە پێویستە هەریەکە لە روسیا و عێراق بە هاوبەشی کاری لەسەر بکەن.













گەلەری