سەردێڕ:

کەشناسێکی عێراقی لە بارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هۆشداریدەدات

PM:01:04:15/07/2021

14504 جار خوێندراوەتەوە

كەشناسێکی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت لە بەرزبونەوە. دەشڵێت، "لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر هەست بە گەرمایەکی سەخت دەکرێت".


كەشناسێکی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت لە بەرزبونەوە.دەشڵێت، "لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر هەست بە گەرمایەکی سەخت دەکرێت".

حسێن ئەسەدی کەشناسی عێراقی رایگەیاند، پێشبینییەکان ئەوەیان دەرخستوە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق زیاتر بەرز دەبێتەوە و لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باکوری عێراق زیاتر هەست بە گەرمایەکی سەخت دەکرێت.

ئەو کەشناسە عێراقییە وتیشی، شێیەکی زۆر لە ناوچەکانی باشوری عێراق دروست دەبێت، باشتر وایه هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن لە تیشکی خۆر بەشێوەیەکی راستەوخۆ.

حسێن ئەسەدی ئاماژەی بەوەشدا، رەوشی با لە ئێوارەی ئەمڕۆە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بەیەک ئاڕاستە جێگیرنابێت بەتایبەت لە شارەکانی بەسڕە و میسان.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای هاتنی وەرزی هاوینەوە شەپۆلێکی کاریگەری گەرمای رووی لەناوچەکەکردووە و هەرێمیشی گرتووەتەوە. لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بەردەوام هۆشداریدەدەن لە خۆنەخستنە بەر تیشکی خۆر بەتایبەتی لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆوە تا کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ. هاوکات، داوادەکرێت منداڵان و بە ساڵاچوان لە بەرکەوتنی گەرما بپارێزرێن.

كـ ، ئـ













گەلەری