PM:02:43:03/09/2021
9472 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، داهاتووی ئەفغانستان لای ئەوان گرنگە و مامەڵە لەگەڵ واقیعدا دەکەن لەو وڵاتە بەڵام ئامادەنین مامەڵەی فەرمی لەگەڵ حکومەتی تاڵیباندا بکەن.
دۆمۆنیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، نایانەوێت ئەفغانستان لە رووی ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە توشی داڕمانببێت، چونکە داهاتووی وڵاتەکە گرنگە بەلایانەوە.
ئاماژەی بەوەشدا بەبێ هاوکاری تاڵیبان گواستنەوەی هاوڵاتیانی
ئەفغانی بۆ دەرەوەی ئەفغانستان مەحاڵ دەبوو.
دۆمۆنیک راب وتیشی، هاوکاریەکانی وڵاتەکەى بۆ خەڵکی ئەفغانستان
لە رێگەی ڕێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکانەوە بەردەوامدەبێت.
پاش کۆنتڕۆڵکرنی شاری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لەلایەن
بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، بەریتانیا و ئەندامانی دیکەی ناتۆ باڵوێزخانەکانی خۆیان لەئەفغانستان
داخست و ئەو وڵاتەیان بەجێهێشت.