سەردێڕ:

وێنەی مانگە دەستکردەکان چالاکییەکی سوپای کۆریا ئاشکرا دەکات

PM:01:42:02/09/2021

6904 جار خوێندراوەتەوە

دوو رێکخراوی ئەمریکی کە چاودێری رووداو و جموجوڵەکانی کۆریای باکوردەکەن چەند وێنەیەکیان بڵاوکردەوە کە لەرێگەی مانگێکی دەستکردی بازرگانییەوە چرکێنراون و تیایاندا دەردەکەوێت کە ھێزەکانی پیۆنگ یانگ سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی نمایشێکی سەربازی.


ئەمرۆ پێنجشەممە، بەرنامەی ٣٨ نۆرس کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سوپای کۆریای باکور سەرقاڵی راھێنان و مەشق کردنن بۆ ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازی گەورە کە پێدەچێت لە نێوان مانگێک بۆ دوو مانگی دیکەی داھاتوو ئەنجامبدرێت".
ھاوکات، لەسەر ئەو وێنانەی بڵاوی کردوونەتەوە، ئاماژەی بە رێکخستن و خۆ ئامادەکردنی سوپای کۆریای باکورداوە لە مەیدانی  میریم بۆ نمایشە سەربازییەکان لە پیۆنگ یانگی پایتەختی ئەو وڵاتە. ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەمە ئەو نمیاشە چاوەڕوانکرایەوە کە لە تشرینی یەکەمدا ئەنجامدەدرێت".
لەلایەن خۆیەوە، رێکخراوی ئێن کەی پڕۆ، کە نوسینگەی سەرەکی لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشورە لە راپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە، کۆریای باکور لە رابردوودا نمایشە سەربازییەکانی بەکارھێناوە بۆ بەھێزکردنی ئیرادەی خۆی لەسەر ئاستی ناوخۆی وڵاتەکەیی و تیایدا نوێترین چەک و موشەکە بالستییەکانی نمایش کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆریای باکور چاوڕێدەکات ٨ی تشرینی یەکەم بێت، چونکە ئەو رۆژەیە کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی وڵات ئاھەنگی ساڵیادی دە ساڵەی گرتنە دەستی پۆستی فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی تێدا دەگێڕێت.
 
کـ ، ئـ












گەلەری