سەردێڕ:

هۆکاری تێکچوونی نینۆکەکان چین؟

PM:08:33:01/09/2021

23108 جار خوێندراوەتەوە

هەموو خانمێک ویستی ئەوەی هەیە خاوەنی پەنجە و نینۆکێکی جوان و تەندروست بێت، بەڵام بەشێک لە خانمان بێ ئاگان لەوەی کە چەند خویەکی رۆژانە دەبنە هۆی تێکچوونی نینۆکەکانیان.


بە گوێرەی ماڵپەڕی" insider"، چەند خویەکی رۆژانە نینۆکەکان خراپ دەکەن، ئەوانیش بریتین لە:

یەکەم: سپرای قژ، بەهۆی ئەوەی لە ٥٠%ی سپرای قژ کحولە و ئەو کحولەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی نینۆکەکان، هەر بۆیە دەبێت نەهێڵیت بەر نینۆکەکان بکەوێت.

دووەم: بەکارهێنانی نینۆکەکان وەک کەرەستەیەک بۆ کردنەوە و داخستنی کەلوپەلەکان.

سێیەم: لێکردنەوەی پێستی زیادەی دەوری نیکۆکەکان و زۆر خۆمەژغوڵکردن پێیانەوە بەهۆی سترێسەوە.

چوارەم: زۆر درێژکردنەوەی نینۆکەکان و بۆیەکردنی بەردەوامیان بەبێ ئەوەی پشوویان پێبدەیت.

پێنجەم: هێشتنەوەی بۆیە بە پەنجەکانەوە بۆ ماوەیەکی دورودرێژ.

شەشەم: درەنگ شۆردن و پاککردنەوەی نینۆکەکان.

حەوتەم: شوشتنی قاپ و قاچاغەکان بەبێ لەدەستکردنی دەستکێش.

هەشتەم: نەخواردنی خۆراکە تەندروستەکان و کەمی ڤیتامیناتەکان.













گەلەری