سەردێڕ:

سەربازێکی پێشووی بەریتانیا داوای لێبوردن لە بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەی دەکات

PM:09:45:31/08/2021

2280 جار خوێندراوەتەوە

سەربازێکی پێشووی یەکەی ئاوی شاهانەی بەریتانیا رایگەیاند، لەکاتێکدا نامەیەکی پڕ لە وتەی نەشیاوی بۆ بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی ناردووە لەکاتێکدا هەوڵی رزگارکردنی فەرمانبەر و ئاژەڵەکانی لە ئەفغانستان داوە و نەیتوانیوە بەسەر توڕەیی خۆیدا زاڵبێت، بەڵام دواتر داوای لێبوردنی کردووە.


پێن فارسینگ سەربازی پێشووی یەکەی دەریایی شاهانەی بەریتانیا لە گەشتێکی تایبەتدا بە ١٥٠ ئاژەڵەوە لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانەوە گەیشتەوە وڵاتەکەی، ئەوەش دوای چەند هەفتەیەک لە سەرقاڵی و کۆکردنەوە و دەربازکردنی فەرمانبەر و ئاژەڵەکانی بوو.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، پێن نەیتوانیوە تەواوی فەرمانبەرە خێرخوازەکان و خێزانەکانیان رزگاربکات، دەشڵێت، ٦٨ فەرمانبەری لە ئەفغانستاندا گیریانخواردووە و هەست بە تاوان دەکات و لە ئێستادا خەیاڵی تەنیا لای ئەوەیە چۆن لەو وڵاتە دەربازیان بکات.

ماڵپەڕی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، چەند تۆمارێکی پێنیان لایە کە راوێژکاری وەزیری بەرگری وڵاتەکەی تۆمەتباردەکات بە بەربەست خستنەسەر گەشتەکانی چۆڵکردنی کابوڵ.

لە چاوپێکەوتنێکدا پێن فارسینگ رایگەیاند، داوای لێبوردن لەو بەرپرسە دەکات بەهۆی ئەو شێوازەی کە قسەی لەگەڵ کردووە و ئەو زمانەی بەکاریهێناوە.

بێن والاس راوێژکاری وەزیری بەرگری بەریتانیا بڵاویکردەوە، خەڵکێکی زۆر کاردانەوەی لەسەر قسەکانی پێن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە، بەڵام ئەوان زیاتر گرنگییان بە رزگارکردنی خەڵک داوە وەک لە ئاژەڵ.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەتی بەریتانیا لە پێشینەی کارەکانی گرنگی بە مرۆڤەکان دەدات نەك رزگارکردنی ئاژەڵەکان و ئەوان مامەڵەیان لەگەڵ قەیرانی مرۆڤایەتی کردووە.

لای خۆشییەوە، تۆم تۆنگندهات سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندووە، ئاسان نەبوو خەڵک بگەیەننە ناو فڕۆکەخانەی کابوڵ و "ژمارەیەک سەربازمان بۆ رزگارکردنی ٢٠٠ سەگ بەکارهێناوە."

تۆم تۆنگندهات پرسیوویەتی، "ئایا ژیانی منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ گرنگتر و بە بەهاترە لە سەگێک؟"

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا و دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە نزیکەی ١٥ هەزار کەس لەلایەن هیزەکانی بەریتانیاوە رزگارکران.













گەلەری