سەردێڕ:

هێرشێکی موشەکی کرایە سەر فڕۆکەخانەی کابوڵ بەڵام موشەکەکان پوچەڵکرانەوە

AM:11:38:30/08/2021

2136 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی ئەمریکا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی کابوڵ کراون، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگری دژە موشەکییەوە وەڵام دراونەتەوە و تێکشکێنراون.


بەرپرسێکی ئەمریکا راشیگەیاندوە، پێنج موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی کابوڵ کراون، بەڵام بەهۆی سیستمی بەرگری دژە موشەکی ئەمریکاوە، موشەکەکان تێکشکێنراون و زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.

هاوکات، زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، بزوتنەوەکەیان دەستی بەسەر بەشێک لە فڕۆکەخانەی کابوڵدا گرتووە و بەم نزیکانەش دەسەڵاتەکەی فراوانتر دەکات لە فڕۆکەخانەکەدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ ئۆتۆمبێلێک کە چەکدارێکی داعشی تێدابووە و ویستویەتی خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئەمریکا تەقێنرایەوە و بەوهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا.













گەلەری