سەردێڕ:

بڕ و جۆر و نرخی ئەو بەنزینە ئاشکراکرا کە بەغدا بۆ هەرێمی دەنێرێت

PM:11:02:28/08/2021

78232 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندی داوه لە سەر ناردنی رۆژانە هەزار و ٨٠ مەتر سێجای بەنزین کە رەوانەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکەن.


بەپێی نووسراوێکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق کە کۆپێیەکی دەستی ئێن ئاڕ تی کەوتووه، نرخی هەر لیترێک بەنزین کە رەوانەی هەرێم دەکرێت ٦٥٠ دینارە و هەر لەو نووسراوەدا پشکی پارێزگاکانی هەرێمیش لەو بەنزینە دیاریکراوه کە بەم جۆره دەبێت:

بۆ پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هەر پارێزگایەک ٣٦٠ مەتری سێجایە و بۆ دهۆکیش ٣١٦ مەتری سێجایە و بۆ هەڵەبجەش کە وەکو پارێزگایەک مامەڵەی لەگەڵ کراوە ١٤٤ مەتری سێجایە.

پێشتر کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی پارتی رایگەیاندبوو، لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین رەوانەی هەرێم بکات.

هاوکات، پێشتریش جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەنزینی کوالێتی بەرزی ٥٠٠ دیناری بۆ ماوەی یەگ مانگ دابەشدەکرد.

No description available.












گەلەری