PM:05:40:28/08/2021
20576 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى دابەزی بەجۆرێک ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار ١٠٠ دینار دابەزی.
هاوکات، بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزی بە جۆرێک لەکاتی داخستنی بازاردا نرخی ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٣٣ هەزار تمەن بوو، بەمەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ کە نرخی ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٦٠ هەزار تمەن بووە، نرخی١٠٠ دۆلار ٧٣ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێم بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠دۆلار بە ٨٢٠ ھەزار لیرەی تورکییە.