سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا: ئامادەین بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی نوێی ئێراندا

AM:11:02:27/08/2021

4960 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئامادەن کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی نوێی ئێراندا بکەن سەبارەت بە زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی.


پیتەر ستانۆ وتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە رایگەیاند، "ئێمە ئاگاداری بەخشینی متمانەی پەرلەمانی ئێرانین بە حکومەتەکەی ئیبراهیم رەئیسی و یەکێتییەکەشمان ئامادەیە کاری هاوبەش لەگەڵ ئەم حکومەتە نوێیەدا بکات."

پیتەر ستانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان چاویان لە پێشهاتەکانە بۆ ئەوەی لە رێگەی گفتوگۆوە رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی پێنج کۆ یەک زیندوبکەنەوە.

رۆژی ٢٥ی مانگ، پەرلەمانی ئێران کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و تیایدا متمانەی بە کابینە وەزارییەکەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران بەخشی.

پاش ئەوەی رۆژی ١٨ی حوزەیرانی ئەمساڵ، کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژاردنی گشتی ئەنجامدا و بەزۆرینەی دەنگیش ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا، رۆژی ٣ی ئەم مانگەش رەئیسی وەک سەرۆککۆماری نوێی ئێران سوێندی یاسای خوارد.













گەلەری