AM:09:38:26/08/2021
137852 جار خوێندراوەتەوە
لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى وڵاتى میسر چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تیایدا دەردەکەوێت، لەلایەن پیاوێکەوە گێچەڵی سێکسی بە ژنێک دەکرێت و ژنەکە بەرپەرچى دەداتەوە.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکان لەکاتى تێپەڕینى ژنێک کە منداڵێکی لەگەڵدایە بەیەکێک لە شەقامە گشتییەکان لەلایەن پیاوێکەوە رووبەرووى گێچەڵى سێکسى دەبێتەوە و لەلایەن ژنەکە و بەشێک لە هاوڵاتییانى ئەو ناوچەیە بەرپەرچى پیاوەکە دەدەنەوە و دواتر هێزەکانی پۆلیس دەگەنە شوێنی رووداوەکە.
لەماوەی رابردووشدا، بەبڕیاری عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر یاسای
سزادانی تایبەت بەو کەسانەی کە گێچەڵی سێکسی ئەنجام دەدەن هەموارکرا بەئامانجی زیادکردنی
سزای گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی.