سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ژنێکی بە ساڵاچوو پێش ئەوەی لافاو بیخنکێنێت کۆتا ساتەکانی ژیانی تۆمارکردووە

PM:01:30:25/08/2021

23808 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە رووداوە کارەساتئامێزەکانی ویلایەتی تێنیسی ئەمریکی کە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بینەریبوون، ئەو گرتە ڤیدیۆییەبوو کە ژنێکی بەساڵاچوو ساتی بەرزبوونەوەی ئاستی لافاوەکەی تۆمارکردووە و دواتر بەهۆیەوە دەخێنکێت.


لیندا ئەڵمۆند، ئەو ژنە بەساڵاچووەی کاتژمێر ١٠و ١٥ خولەکی سەرلەبەیانی لە رێگەی لایڤی فەیسبوکەکەیەوە سەرقاڵی تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی کۆتا ساتەکانی تەمەنی بوو، تا لەڕێ لایڤەکەیەوە ئەو دۆخە خراپەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی لافاوەکەوە تەنگی بە خۆیی و کوڕەکەی هەڵچنیبوو بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بگوازێتەوە.

لیندا ئەڵمۆند و کوڕەکەی لە ناوچەی ویفەرلی لە ویلایەتی تێنیسی لە ماڵێکدا پێکەوە دەژیان.

لەکاتی روماڵکردنی رووداوەکەدا لە رێگەی لایڤەوە، لیندا ئەڵمۆند دەڵێت، "زۆر باشە! هەرکەس ئەم لایڤە دەبینێت، ئێمە لە ویفەرلی لە ویلایەتی تێنیسی نوقمی لافاوەکە دەبین، دیمەنێکی ترسناکە".

لەکاتی تۆمارکردنەکەدا، کوڕەکەی بە دەنگێکی لەرزۆکەوە دەڵێت، "وابزانم شتێک خۆی کێشا بە خانووەکەدا"، لافاوەکەش وردە وردە ئاستەکەی بەرزدەبێتەوە.

هاوکات، لیندا ئەڵمۆندیش دەڵێت، "ئەمە مەترسیدارە". دەشڵێت، "خوایە گیان!"، دواتر دەنگی ئاو دێت کە دەچێتە ناو ماڵەکەیانەوە و تۆمارکردنی گرتە ڤیدیۆکە کۆتایی پێدێت.

بەگوێرەی راپۆرتەکانی WKRN، دوای ئەوەی ئاو دەچێتە ناو ماڵەکەیانەوە، لیندا ئەڵمۆند وکوڕەکەی دەتوانن بچنە سەربانی خانووەکەیان، بەڵام دواتر لافاوەکە خانووەکەیان رادەماڵێت و هەردووکیان نقومدەبن.

ئەندامانی خێزانەکەی لیندا ئەڵمۆند ئاشکرایان کرد، توانراوە کوڕەکەی رزگار بکرێت، بەڵام لیندا ئەڵمۆند بەهۆ لافاوەکەوە گیانیلەدەستداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بەهۆی بارانی بەخوڕ و زۆرەوە لافاو روی لە ویلایەتی تێنیسی ئەمریکی کردووە و بەهۆیەوە نزیکەی ٢٢ کەس تا ئێستا گیانیانلەدەستداوە.

کـ، ئـ













گەلەری