سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بۆرە مارێک سەردانیکەرانی نەخۆشخانەیەک لەم شارە دەتۆقێنێت

AM:10:51:25/08/2021

26024 جار خوێندراوەتەوە

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە تیایدا دەردەکەوێت بۆرە مارێک چووەتە ناو یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای بەسرە.


عەدنان بدێری، یەکێک لە بەکارھێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە تویتەری خۆی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە تیایدا دەردەکەوێت، بۆرە مارێک چووەتە ناو یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بەسرە وترس و دڵەڕاوکێی لای سەردانیکەرانی دروستکردووە.
بەشێک لە تێچینەرانی ڤیدیۆکە رەخنە لەدەسەڵاتدارانی تەندروستی دەگرن و دەڵێن، نەخۆشخانە دەبێت شوێنی چارەسەر کردنی نەخۆشبێت، بوونی مار تیایدا بەڵگەیە لەسەر پشتگوێخستن و نەبوونی خزمەتگوزاری.
یەکێکی دیکە لە تێچینەرانی گرتە ڤیدیۆکە نوسیوویەتی، "خوایا فریامان کەوە! ساڵی ٢٠٢١ەو ئەمەش دۆخی نەخۆشخانەکانمانە".
ئەمە لەکاتێکدایە، بەھۆی باش ئیدارە نەدانی نەخۆشاخانەکان و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست و پشتگوێخستنی گرفتەکان، بەشێک لە نەخۆشخانەکانی عێراق چەندین گرفتی چارەسەرنەکراوییان ھەیە و لەمساڵدا چەند رووداوێکی نەخوازراو و کارەساتئامێز تیایاندا روویداوە.

کـ ، ئـ













گەلەری