سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە

AM:08:26:24/08/2021

6908 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٦٨ دۆلار و ٩٥ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، نرخی نەوت زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینى و بە ٦٥ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێنج شەممەی رابردوو نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری