سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا لە هەرێم و بەغدا نرخی دۆلار دابەزی

PM:06:58:23/08/2021

18124 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، کاتی داخستنی بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى دابەزی و نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا. هاوکات، لە بەغداش ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا ٢٥٠ دینار لە بەهاکەی دابەزی.

هەر ئەمڕۆ، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە بەغدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بەکاتی داخستنی بازاڕی دراو ٢٠٠ دینار لە بەهاکەی دابەزی.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەبڕیارێکی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر ١٠٠ دۆلارێك بە ١٤٥ هەزار دینار جێگیرکرا.

لەماوەی رابردودا، بانکی ناوەندی عێراق چەندین جار بە ئامانجی بەرزکردنەوەی بەهای دینار، بڕی فرۆشتنی دۆلاری لە بۆرسەی عێراقدا بەرزکردەوە.

پسپۆرانی ئابوری لەو باوەڕەدان، بەرزکردنەوەی رێژەی فرۆشتنی دۆلار لە فرۆشتنی ئاشکرادا لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە، بەشدارییەکی بەرچاو دەکات لە کۆنترۆڵکردن و دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار.

کـ، ئـ








گەلەری