سەردێڕ:

ئەمڕۆ پلەی گەرما چەند دەبێت؟

AM:09:09:14/07/2021

11356 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پارێزگای کەرکوک لە سێ پارێزگاکەی دیکەی هەرێم گەرمتردەبێت و دهۆکیش کەش و هەوای فێنک دەبێت.


کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پارێزگای کەرکوک لە سێ پارێزگاکەی دیکەی هەرێم گەرمتردەبێت و دهۆکیش کەش و هەوای فێنک دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرزترین پلەی گەرمی لە پارێزگای هەولێر ٤٣ پلە و نزمترین پلەی ٢٨ پلەبێت.


ئاماژەی بەوەشدا، لە پارێزگای سلیمانی بەرزترین پلەی گەرمی ٤٠ پلەی سیلیزی و نزمترین پلەشی ٢٦ دەبێت.


سەبارەت بە پارێزگای دهۆک، بەرزترین پلە ٣٩ پلەی سیلیزی و نزمترین پلەش ٢٤ پلە دەبێت، بەمەش بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە کەش و هەوا فێنکتر دەبێت.


کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، لە پارێزگای کەرکوک بەرزترین پلەی گەرمی ٤٤ پلەی سیلییزی و نزمترین پلەشی ٢٩ پلەی سیلیزی دەبێت و بەمەش بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە بەرزترین پلە تۆمار دەکات.


ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم گەرمترین ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە، چەند ناوچەیەکی هەرێم لە ٥٠ پلەی سیلیزی نزیکبوونەتەوەو هەریەک لە خانەقین، کەلار، خورماتوو، کەرکوک ٤٩ پلەی سیلیزییان تێپەڕاندووە.

 

كـ ، ئـ








گەلەری