سەردێڕ:

ئەردۆغان و کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

AM:10:35:22/08/2021

4760 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و باسیان لە دوایین پێشهات و پەیوەندییەکانی نێوانیان کرد.


بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و "ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە لەبارەی پێشھاتە ئەرێنییەکان لە بوارەکانی پەیوەندیی دووقۆڵی، بازرگانی، سەربازیی و ھەواڵگریی و پرسی بەھێزکردنی ھەماھەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بە گرنگ زانیوە."

سەرۆککۆماری تورکیا وتووشیەتی، "پەکەکە لە پاڵ ئەوەی لە قەندیل بوونی ھەیە، لە ناوچەکانی وەک مەخمور و شنگال کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدڕاڵییدا بوونیان ھەیە و لە هێرشەکانماندا تەنیا ئەندامانی پەکەکەمان کردووەتە ئامانج."

ئەوەش لەکاتێکدایە، تورکیا بە بەردەوامی داوا لە عێراق و هەرێم دەکات گەریلاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بکشێنەوە و رێگەنەدەن لە خاکەکەیاندابن و لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکەیدا تورکیا ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی بۆ سەر پەکەکە بە کراوەیی داناوە.













گەلەری