سەردێڕ:

کۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە زانیارییەک ئاشکرادەکات

PM:11:29:21/08/2021

7372 جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراق کە بڕیارە لە ١٠ ى تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت لە ڕێگەی ئامێری ئەلیکترۆنیەوە پاش ٢٤ کاتژمێر لەوادەکەدا ئاشکرا دەکرێت.


داوود سەلمان بەرپرسی ئامادەکارییەکان و راهێنانی کۆمسیۆن رایگەیاند، ئاماری سەرەتایی هەڵبژاردنەکان پاش ٢٤ کاتژمێر رادەگەیەنرێت، ئەمەش ئەو ئامارانەیە کە بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەنێردرێت، بەڵام بەشێوازی دەستی جیانەکراوەتەوە.

سەلمان وتیشی، لە یاسای کۆمسیۆندا هاتووه، دەبێت تەنها یەک ناوەندی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوازی دەستی هەبێت، دەنگەکان جیادەکرێنەوە وهەژمار دەکرێن وپاشان لە رێگەی ئەلیکنترۆنی دەنێریت بۆ ناوەندی سەرەکی لە بەغدا، بەڵام لە ناوەندی تۆمارکردنی زانیارییەکان پەسەند ناکرێت تاوەکو بەراورد نەکرێت.

بڕیارە مانگی ١٠ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا بەڕێوەبچێت و پەرلەمانی عێراقیش سێ رۆژ بەر لە هاڵبژاردن خۆی هەڵدوەشێنێتەوە.








گەلەری

‌بەپەلە