سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە کاتی راهێنانی شۆفێریدا خۆی دەکات بە فرۆشگایەکدا

AM:09:11:20/08/2021

12252 جار خوێندراوەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە، کە لەناکاو ئۆتۆمبێلێک دەچێتە ناو فرۆشگایەکەوە و دەبێتە هۆی شکاندنی شووشەی شوێنەکە و زیانێکی زۆر دەدات.


هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاڕ تی عەرەبی ڤیدیۆی ئۆتۆمبیلێک نیشان دەدات کە بۆ وەستان لەبەردەم فرۆشگایەکدا خۆی ئامادە دەکات، بەڵام لەناکاو لەجیاتی ئەوەی بوەستێت بە خێرایی خۆی دەکات بەناو فرۆشگاکەدا و دەبێتە هۆی دروستکردنی پشێوی.

لە گۆشەیەکی تری کامێرای چاودێرییەکەوە، چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلەکەی نیشانداوە کە دەچێتە ناو فرۆشگاکەوە و زیانێکی زۆری بە کەلوپەلەکانی شوێنەکە گەیاندووە، پاشان سەرنشینێک لەلای ڕاستی ئۆتۆمبێلەکە دابەزیوە بەبێ ئەوەی شۆفێرەکە داببەزێت.

دواتر هەندێک لەو کەسانەی کە لە شوێنی ڕووداوەکە بوون ئاماژەیان بەوەکردووە، کە ئەو کەسەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی کردووە ژنێک بووە کە لە فێربووندا بووە و لەجێگەی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە ڕابگرێت لە ڕێگەی پایدەر ئیستۆپەوە پێی ناوە بە پایدەری بەنزینپێدان و بەو هۆیەوە خۆی کردووە بە فرۆشگاکەدا.













گەلەری