پەیامنێرى کەناڵێکى دیارى ئەمەریکا گرتەیەکى ڤیدیۆیى ناو یەکێک لەو فڕۆکە سەربازییە ئەمەریکییەى بڵاوکردەوە کە هاوڵاتییە ئەفغانییەکان دەگوازێتەوە.
رۆکسانا سابێری، پەیامنێری کەناڵی سی بی ئێسی ئەمەریکا کە بەرەچەڵەک ئێرانییە گرتەیەکى ڤیدیۆیى ناو ئەو فڕۆکە سەربازییانەى بڵاوکردەوە کە ئەفغانیەکان دەگوازێتەوە بۆ ئەو وڵاتە.
رۆکسانا رایگەیاند، ''ئێمە ئێستا گەیشتینە
دەوحەی پایتەختی قەتەر، هەموو کەسێك چاوەڕێی ئەوەیە بەڵگەنامەکانی سەیربکرێن و ببینن
منداڵەکان لەسەر زەوی و لەسەر کۆشی دایك و باوکیان لەخەودان".
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ هەموو یەکێك لەناو
ئەو فرۆکەیە وەکو گەشتێك و بەسەرهاتێك وایە.
رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، چەکدارانی تاڵیبان، پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیاتر لە ٢٠
گەورە ویلایەتی ئەفغانستان، چوونە نێو کابوڵی پایتەختەوە.
ئەفغانستان، دانیشتوانەکەی ٣٨ ملیۆن کەسە و نزیکەی ٤.٥ ملیۆن کەس لەکابوڵی
پایتەختدا دەژین کە دەکاتە ١٢٪ رێژەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی
ئەفغانستانەوە. هاوکات، لە ٣٤ ویلایەت و ٤٢١ هەرێم پێکهاتووە.
رووبەری ئەفغانستان ٦٥٢ هەزار و ٨٦٠ کیلۆمەتری چوار گۆشەیە، کە ئەمەش
هاوتایە بەرووبەری ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکا و دوو هێندەی رووبەری بەریتانیایە.