سەردێڕ:

شەمەندەفەرەکەی دا بە خۆشەویستەکەی و لەکارەکەی دوورخرایەوە

PM:07:34:18/08/2021

5676 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڵاوبونەوەی وێنە و ڤیدیۆی شۆفێری شەمەندەفەری یەکێک لە میترۆکانی شاری نیویۆرک کە خۆشەویستەکەی شەمەندەفەرەکە لێ دەخوڕێت لە کارەکەی دوورخرایەوە.


هەواڵێکی ماڵپەڕی روسیا تودەی باس لەوە دەکات کە ترین هاریس تەمەن ٣٢ ساڵ یەکێک بووە لە شۆفێرەکانی میترۆ لە یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا، ڕێگەی داوە بە خۆشەویستەکەی کە شەمەندەفەرەکەی لێ بخوڕێت لەکاتێکدا کە مۆڵەتی نەبووە و تەواو نا یاسایی بووە.

گریک سیبارگۆ سەرپەرشتیاری وێزگەکانی شەمەندەفەر باسی لەوەکرد کە ئەو کارەی هاریس کردوویەتی ناڕەوشتییە و بەکارهێنانی پێشەکەیەتی بۆ مەبەستی تایبەتی و خستنە مەترسی ژیانی سەرنشینانە هەر بۆیە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.

هەروەک وتویەتی دڵنیایی بە سەرنشینان دەدەن شۆفێری شەمەندەفەرەکە مۆڵەتەکەی لێ وەرگیراوەتەوە و ڕێگەی پێ نادرێت بۆ جارێکی دیکە شەمەندەفەرەکە لێبخوڕێت.













گەلەری