سەردێڕ:

روانگەى سورى: تورکیا بۆردومانى شارى عەفرینى کرد

PM:05:59:18/08/2021

4408 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەئەنجامى بۆردومانێکى تورکیا سێ کەس لەشاری عەفرین کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، دەشڵێت"بۆردومانەکە لەلایەن تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانی سەر بەو وڵاتە ئەنجام دراون".


ئەمرۆ چوارشەممە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بەگوێرەی زانیارییەکانیان هێرشە موشەکییەکە لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارییە هاوپەیمانەکانى ئەو وڵاتەوە ئاراستەى شارى عەفرین کراوون و بەو هۆیەشەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات، هێرشە موشەکیی و ئاسمانییەکانی تورکیاش بۆ سەر ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی هێزە کوردییەکاندایە بە تایبەتی باکووری حەلەب بەردەوامە و تائێستاش ئاماری زیانە گیانیی و ماددییەکان نەزانراوە.

ماوەی دوو رۆژە، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانی سەر بەو وڵاتە هێرشی موشەکیی و ئاسمانییان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە سەربازییە کوردییەکان دەستیێکردووە و تائێستاش بەردەوامە.













گەلەری