سەردێڕ:

پێنج خراپترین شاری جیهان کە گونجاونین بۆ ژیان؛ ئەم شارەی عێراقی تێدایە

PM:12:57:17/08/2021

20968 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤارێکی ئیسپانی لیستی خراپترین شارەکانی جیهانی بڵاوکردەوە کە بۆ بەسەربردنی ژیان گونجاونین، لە نێویاندا شاری بەغدای پایتەختی عێراق پلەی یەکەمی گرتووە.


گۆڤاری Moi Negocios e Economiaی ئیسپانی لیستی پێنج خراپترین شارەکانی جیهانی بڵاوکردەوە کە بریتین لە بەغدای پایتەختی عێراق و بانگای و سەنعا و پۆرت ئوپرانسی هایتی و خەرتوم.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی شکستهێنانی دۆخی ئەمنی و ململانێی چەکداری و خراپی خزمەتگوزارییەکان و نزمی ئاستی بژێوی تیایاندا، ئەو پێنج شارە گونجاونین بۆ بەسەربردنی ژیان.

بەرزی رێژەی چالاکییە کەلتورییەکان و گرنگیدان بە ژینگە و دابینکردنی هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی و نرخی خانو و رەخساندنی هەلی کار، لە گرنگترین هۆکارەکانی دەستنیشان کردنی ئاستی خۆشگوزەرانی هەر شارێکن.













گەلەری