بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دڵنیایى لە دووبارەنەبوونەوەى ناوەکانى تۆمارى دەنگدەران و رێگریکردن لە دیاردەى دەنگدانى دووبارە و رایگەیاند "لیژنەیەکى مەرکەزى کۆمسیۆن سه‌رپه‌رشتی تۆمارى ده‌نگده‌رانى نوسینگەکان دەکات."
ئەمڕۆ دووشەممە، هیومان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەى بەوە کرد، ئەوان هەتا بەر لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە بەردەوام دەبن لە دابەشکردنى کارتى دەنگدەر و ناوى دەنگدەران و لیژنەیەکى تایبەتمەند کارتە زیادەکان لەناو دەبەن بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌کان دووباره نه‌بنه‌وه و هیچ بواری ساخته‌کاری نه‌مێنێت.
رونیشیکردەوە، کۆمسیۆن ڕێگا و شوێنی توندی گرتۆتەبەر بۆ پاککردنەوەی تۆماری
دەنگدەران و کارتی بایۆمه‌تری کورت و درێژخایه‌نیان هه‌یه و ئه‌پده‌یتی هه‌موو ئه‌و
زانیاریانه کراوه.
وتیشى " بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر ده‌نگده‌رێک له‌کاتی ده‌نگداندا ئه‌و
کارته به‌کاربهێنێت ئه‌گه‌ر کارته‌که درێژخایه‌ن بێت یان ئه‌وی تر بێت بۆماوه‌ی سێ
ڕۆژ ئیش ناکات ئه‌و کارته واته ناتوانێت دوباره به‌کاری بهێنێته‌وه له فه‌رمانگه‌یه‌کی
هه‌ڵبژاردنی تر."
سەبارەت بەوەی چ گەرەنتییەکیان داوە بە خەڵک و لایەنە سیاسیەکان کە ئەمجارە
تۆماری دەنگدەران تۆمارێکی بێ کێشە بێت، هیومان تەحسین بەگ وتی" هه‌موو ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی
ده‌یکه‌ین به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه، به‌رده‌وام له‌هه‌موو قۆناغێک
له‌گه‌ڵمانن ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی هه‌موو قۆناغێک ده‌که‌ن و ئاگاداری هه‌موو شتێکن".
وتیشى "ئێمه زیاتر لە ١٨٠ ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیمان بانگهێشتکردووه بۆ
ئه‌وه‌ی چاودێربن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی که له ١٠ىتشرینى یەکەمى ئەمساڵ ئه‌نجام ده‌درێت."