سەردێڕ:

تاڵیبان گەمارۆی کابولی داوە و سەرۆکی ئەفغانستان وڵاتی جێهێشت

PM:04:38:15/08/2021

8544 جار خوێندراوەتەوە

میدیا فەرمییەکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، هێزەکانی تاڵیبان لە هەر چوار لاوە گەمارۆی شاری کابولی پایتەختیان داوە و ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەو وڵاتەش؛ وڵاتی جێهێشتووە.


کەناڵی تڵوع نیوزی ئەفغانی بڵاویکردەوە، سەرۆکی وڵاتەکە دەستیلەکارکیشایەوە و وڵاتی بەجێهێشت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەشرەف غەنی بەرەو تاجیکستان وڵاتەکەی جێهێشتووە و ئەو هەنگاوەشی بە ئامانجی دروستنەبوونی پشێوی و شەڕ لە کابوڵی پایتەخت ناوە.

سوهەیل شاهین، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیان راگەیاند، دەیانەوێت بەشێوەیەکی ئاشتیانە دەسەڵات بگرنەدەست.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ''خەڵکی ئەفغانستان لە سەلامەتیان دڵنیا دەکەینەوە و تۆڵە لە کەس ناکەنەوە و خزمەت گەل و وڵات دەکەن''.

ئەفغانستان، دانیشتووانەکەی ٣٨ ملیۆن کەسە و نزیکەی ٤.٥ ملیۆن کەس لە کابوولی پایتەختدا دەژین کە دەکاتە ١٢٪ رێژەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەفغانستانەوە. هاوکات، لە ٣٤ ویلایەت و ٤٢١ هەرێم پێکهاتووە.

رووبەری ئەفغانستان ٦٥٢ هەزار و ٨٦٠ کیلۆمتەری چوارگۆشەیە، کە ئەمەش هاوتایە بە رووبەری ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا و دوو هێندەی رووبەری بەریتانیا.














گەلەری