سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە چین بەهۆی لافاوەوە ١٠ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:11:01:14/08/2021

2256 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ناوچەی چانگبۆی چینی رایگەیاند، بەهۆی لافاوەوە ١٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و کەسێک بێ سەروشوێنە.


ئەمڕۆ شەممە، دەسەڵاتدارانی حکومەتی چین رایانگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە هۆی لافاوەوە لە کەناراوەکانی شاری چانگچو لە پارێزگای چانگبو ١٧ کەسی کردووە بەژێر ئاوەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تیمەکانی فریاگوزرای توانیوییانە ١٦ کەس لە ئاوەکە دەربهێنن کە ١٠ کەسیان گیانیانلەدەستداوە و شەشیان ژیانیان رزگارکراوە و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.

ماوەیەکە لە لایەکی جیهانەوە ئاگر لە دارستانەکان کەوتووەتەوە و بە چەندین هێکتار زەوی سوتاون، لەلایەکی دیکەشەوە لافاو تەنگی بە هاوڵاتیان هەڵچنیوە و لە هەردوو رووداوەکەشدا گیانلەدەستدان و بریندار هەن و بە هەزاران هاوڵاتی ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.













گەلەری