سەردێڕ:

وێنە.. هه‌ڵدێرانی مینی پاسێک لە تورکیا برینداربوونی ٢٩ كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌

AM:08:34:14/08/2021

8828 جار خوێندراوەتەوە

له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵدێرانی پاسێك له‌ شارۆچكه‌ی سارز سه‌ر به‌ قایسه‌ری، به‌ پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ٢٩ كه‌س برینداربوون.


به‌ پێی زانیارییه‌كان رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان قایسه‌ری-مه‌رەش روویداوه‌.

دوای گه‌یشتنی زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌، هێزه‌كانی پۆلیس و جه‌ندرمه‌، تیمه‌كانی ته‌ندروستیی و ئاگركوێژنه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كران.

به‌پێی زانیاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان، له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا ٢٩ كه‌س برینداربوون.

برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازرانه‌وه‌ و ئه‌وانه‌شی به‌ سه‌ختی بریندار بوون، دوای فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی به‌ هێلیكۆپته‌ری ئامبوڵانس ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوه‌ندی قایسه‌ری كران.

سه‌رنشینانی پاسه‌كه‌ قوتابیان و خوێندكارانی كۆرسی فێربوونی قورئان بوون و به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتێک بۆ ئیستانبوڵ به‌رێگاوه‌ بوون.

No description available.

No description available.

No description available.












گەلەری