سەردێڕ:

لەبارەی موچەی ئەم مانگەوە روونکردنەوە دەدرێت

PM:11:03:13/08/2021

102944 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێش وادەی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە بەغدا ٢٠٠ ملیار دینار دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.


چاوگێکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هاوشێوەی مانگی پێشوو حکومەتی عێراق، بڕی ٢٠٠ ملیار دینار لەڕێگەی هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رەوانە دەکات.

ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار لە بەغداوە، لە کاتێکدایە هەرێم رۆژانە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکانەوە داهاتی زۆر زیادیکردووە بەجۆرێک حکومەتی هەرێم مانگانە زیاتر لە ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت، کە ئەوەش بەشى موچە بەبێ لێبڕین و بەگەڕخستەوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەکات.













گەلەری