لەسەر زەوی کۆمەڵێك شوێن هەن کە تێیاندا زەوی هێزی کێشکردنی لەدەست دەدات و کەلوپەلەکانی لەسەرەوە بۆ خوارەوە بەرز دەبنەوە.
ماڵپەڕی تاڤڵ لیستیکی لەو شوێنانە بڵاوکردووەتەوە کە تیاندا هێزی کێشکردنی زەوی زۆر لاوازە یانیش هەر نییە.
ناوچەکان بریتین
لە:
یەکەم: بەردی زێڕینی
پەرستگای کایکتو لە میانمار، لەم پەرستگایەدا گەورەترین بەردی زێڕین لە جیهاندا لەسەر
لێواری شاخێک وەستاوە و هەزاران ساڵە نەکەوتووەتەوە خوارەوە.
دووەم: رێگای نهێنی
لە کۆریای باشور کە دەکەوێتە دوورگەی جیجو دووەم شوێنە لە زەویدا کا تێیدا هێزی کێشکردن
کەمە و لەو رێگایە تەنەکان بەپێی هێزی کێشکردن لە سەرەوە بۆ خوارەوە دادەبەزن، بەڵام
لە رێگایە بە شێوەیەکی ئۆتۆمبێل و ئەو تەنانەی لە ئاسن دروستکراون لە خوارەوە بەرەو
سەرەوە دەجوڵێن.
سێیەم: لە ماڵە
دارینەکەی کالیفۆڕنیا کە دەکەوێتە شاری سانتا کروزی ئەو ویلایەتە تێیدا مرۆڤ دەتوانێت
ئەزموونی هێزی کێشکردنی سفر بکات، وەک لە کەشتییەکی ئاسمانیدا بێت و شوێنەکە خانوویەکی
دارە، ساڵانە هەزاران کەس سەردانی دەکەن و لە ساڵی ١٩٣٠دا دۆزرایەوە، تێیدا تەنەکان
وەک تۆپ دەفڕن بۆ سەرەوە.
چوارەم: چیای ئاراگاتس لە ئەرمینیا لە دامێنی ئەم چیایە کە بەرزترین شاخی ئەرمینیایە هێزی
کێشکردن سفرە و یەکەم شت کە سەردانکەر تێبینی
دەکات ئەوەیە کە ئاوی رووبارەکە دەچێتە لوتکەکەی چیاکەوە نەک بە پێچەوانەوە بڕژێتە خوارەوە و ئۆتومبێلەکان
بەرەو سەرەوە دەرۆن.