سەردێڕ:

دەستەی نەزاهەی عێراق لەسەر داواى نەوەى نوێ دۆسیەى گەندەڵى شارەوانى کەرکوکى گواستەوە دادگاى بەغدا

PM:03:28:06/07/2022

1660 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی نەزاهەی عێراق لەسەر داواى فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانى عێراق لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گەندەڵی شارەوانى کەرکوک، لە دادگاى شارەکەوە گواستەوە بۆ دادگاى بەغدا.


بەپێى نوسراوێکی دەستەى دەستپاکى عێراق، لەسەر داواى فراکسیۆنى نەوەى نوێ، ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجومەنی دادی باڵای عێراقی رەزامەندی داوە لەسەر گواستنەوە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە دۆسێی تاوانی ژمارە ٢٩١ لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵیی کەرکوک/ دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەت بە دۆسێیەکانی دەستپاکی لە کەرکوک بۆ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا.

لەنوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، گواستنەوەی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان بۆ دادگای ڕەسافە لەبەغدا بە مەبەستی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانە لەو دۆسیە گەندەڵییانەى فراکسیۆنەکە لەسەر شارەوانى کەرکوک داوێتى بە دەستەى دەستپاکى.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرەتای مانگی رابردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانى عێراق نۆ دۆسیەی گەندەڵی شارەوانی کەرکوک، داوە بە دەستەی نەزاهە.













گەلەری