وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە وەزارەتی پێشمەرگە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان و تەواوکردنی رۆتینیاتی ئیداری خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەییەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.
باس لەوەشکراوە، لەلایەن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی
وەزارەتی پێشمەرگە واژۆی لەسەر کراوە و رێکارە
ئیدارییەکانی بۆ دەگیرێتە بەر.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە
رایگەیاندووە، کار کراوە بۆ تەواوکردنی خشتەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، و
مژدە بە ئەفسەرانی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دەدات، کە لەنزیکترین کاتدا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی
ئەوانیش دەردەچێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بەشێوەیەکەی نایاسایی
پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ پاساوێک
راگیرا و لەناویشیاندا وەزارەتی پێشمەرگە یەکێک بوو لەو وەزارەتانە.