سەردێڕ:

حەج و عومرەی عێراق: هەر حاجیەکی عێراقی نزیکەی ١٩٠ دۆلاری پێدەدرێت

PM:01:41:06/07/2022

6876 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، هەر حاجییەکی عێراقی کە ئێستا لە سعودیەیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بڕی ٧٠٠ ریاڵ کە دەکاتە نزیکەی ١٩٠ دۆلار وەک دیاری وەردەگرێت.


سامی ئەلمەسعودی سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بڕیاریدانداوە وەک رەچاوکردنی دۆخی دارایی حاجیان و دیاری و جەژنانە هەر حاجییەکی عێراقی ٧٠٠ ڕیاڵی سعودی پێبدرێت.

باسی لەوەشکرد، پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ پاش دوو ساڵ لە ئەنجامنەدانی بەهۆی ڕێکارەکانی کۆرۆناوە تا ئێستا بە رێک و پێکی و بێ گرفت بەڕێوەچووە و توانیویانە بەباشی کارەکانی حاجیانی عێراق لە سعودییە ئەنجامبدەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ ١٥ هەزار و ١٢٨ حاجیی لە عێراقەوە رویان لە عەرەبستانی سعوی کردوە کە لەو ژمارەیە دووهەزار و ١٢٠ حاجیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن.













گەلەری