PM:12:52:06/07/2022
18872 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی کەشناسی عێراق لەبارەی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو رۆژانی جەژنەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، هیچ پێشبینییەک نییە بۆ روودانی خۆڵبارینی چڕ لە رۆژانی جەژندا و تەنها خۆڵبارینێکی کەم بوونی هەیە و ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، تا یەکشەمەی داهاتوو هیچ پێشبینییەک لەبارەی شەپۆلی توندی خۆڵبارین نییە و پلەکانی گەرما بە نزیەکەیی بە جێگیری دەمێننەوە بەراورد بەم چەند رۆژەی پێشوو.
باسی لەوەشکردووە،
لەماوەی هاوینی ئەمساڵدا، بەهۆی کەمی بارانبارین و بەبیابانبوونەوە کە دوو هۆکاری
دیارن بۆ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەوادا، شەپۆلی خۆڵبارین رووی لە وڵاتەکە
کردووە و خێرایی با لە لایەکی دیکەوە هۆکارن بۆ زیادبوونی خۆڵبارین کە زیاتر دەبێت
لە ٢٠ کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا و لەناوچەکانی رۆژئاوای وڵاتیش تا ٣٠ کیلۆمەتر
دەچێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هیچ پێشبینییەک
بوونی نییە لە رۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما زیاد ببن بۆ زیاتر لە ٥٠ پلەی سیلیزی و
بە جێگیری دەمێننەوە.
ل.ل