سەردێڕ:

ئەمریکا: عێراق یەکێکە لە هاوبەشە گرنگەکانمان لە ناوچەکە

PM:12:11:06/07/2022

4816 جار خوێندراوەتەوە

سیناتۆرێکی ئەمریکی رایگەیاند، عێراق یەکێکە لە هاوبەشە ستراتیجییە گرنگەکانی ئەمریکا لەناوچەکە و دەشڵێت، "ئامانجمان لە عێراق بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و گەشەی ئابووری و بەهێزکردنی دیموکراسی و حوکمڕانی و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەروەرییە بۆ وڵاتەکە."


لە راگەیەندراوێکدا کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردووەتەوە هاتووە، لیندسی گراهام سیناتۆری ئەمریکا سەردانی سەرکردەکانی عێراقی کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری سیاسی، ئابووری، مرۆیی و ئەمنی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لیندسی گراهام بە بەرپرسانی راگەیاندووە، ئەمریکا پاڵپشتی ئەو ستراتیژییە لە پێشینەیەکانی عێراق دەکات کە پێک دێن لە بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و گەشەی ئابووری، بەهێزکردنی دیموکراسی و حوکمڕانی، هەروەها دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەروەری.

لیندسی گراهام باسی لەوەشکردووە، وڵاته‌كه‌ی عێراق وه‌ک یه‌كێک له‌ گرنگترین هاوبه‌شه‌ ستراتیژییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا دەبینێت و گرینگی بە پێشخستنی دیموكراسی له‌ عێراقدا دەدات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق له‌ ژێر رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژیدا بەردەوامی دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، هەوڵەکان له‌ رێگه‌ی هاوكاری مرۆیی، سه‌قامگیری، هاریكاریی ئابووری، هه‌وڵی دژه‌ گه‌نده‌ڵی، پاراستنی مافی مرۆڤ، به‌هێزكردنی توانای ژنان، ئاڵوگۆڕی ئه‌كادیمی و كولتووری بەردەوام دەبێت.













گەلەری