سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە زیقار نەخۆشخانەیەک سوتا و ٢٨ قوربانی لێکەوتەوە

PM:08:47:12/07/2021

5316 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە زیقار ئاگریگرت و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا ٢٥ کەس گیانی لەدەستداوە و بە روونیش دیار نییە کە چەند کەس سوتاوە، بەڵام بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان سەرو ٣٠ کەس دەبێت.

کەمێک پێش ئێستا پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن کە تایبەتە بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە پارێزگای زیقار کەوتەوە و بەوهۆیەشەوە تائێستا ٢٥ کەس گیانی لەدەستداوە و بەپێی سەرچاوەکانیش زیاتر لە ٣٠ کەسیش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، هێشتا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت و هۆکارەکەشی روون نییە کە بۆچی ئەو ئاگرە کەوتووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش ئاگر لەنێو باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی کەوتەوە و سەرباری زیانە ماددییەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

گەلەری