جێگری سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، پەیوەستبوونی فینلاند و سوید بە هاوپەیمانیەتی ناتۆوە، پێویستی بە جێگیرکردنی بنکەکانی ناتۆ لەسەر خاکەکەیان نییە و هاوپەیمانییەکە ئێستا پلانی لەو جۆرەی نییە.
میرچا جوانا لە لێدوانێکدا بەئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، ئەوان پێیان وانیە لە ئێستادا ئەو دوو وڵاتە پێویستیان بە بنکەی سەربازی ناتۆ هەبێت، هێزی نیشتمانیی گەورەیان هەیە و توانای پاراستنی خۆیانیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا
پلانیان نییە بنکەی سەربازی ناتۆ لەو دوو وڵاتە جێگیر بکەن، چونکە لەو دوو وڵاتەدا
ئاستێکی بەرزی ئامادەیی سەربازیی و ستراتیژییان هەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزیرانی
دەرەوەی فینلاند و سوید لەگەڵ نوێنەری ٣٠ وڵاتی ئەندامی ناتۆ دوو پرۆتۆکۆڵی پەیوەستبوونیان
بە هاوپەیمانێتییەکە واژۆ کرد و بڕیارە ئەو دوو پرۆتۆکۆڵە ڕەوانەی پەرلەمانی وڵاتانی
ئەندام بکرێت بۆ پەسەندکردن.
هاوکای، یانس ستۆڵتنبێرگ
سکرتێری گشتی ناتۆ پێشبینی دەکات لە ماوەی نزیکەی مانگێکدا پرۆسەی بە ئەندامبوونی
ئەو دوو وڵاتە لە هاوپەیمانیەتیەکە کۆتایی پێبێت.